سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌يد ئه‌لحه‌كيم دۆخى وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سه‌يد عه‌مار ئه‌لحه‌كيم، سه‌رۆكى ڕه‌وتى حيكمه‌ كۆبووه‌وه‌، لەو كۆبوونەوە جەختیان لەسەر تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەكان كرد.

ئەمڕۆ یەكشەممە (27/تشرینی دووەم/ 2022) سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ عەمار ئەلحەكیم كۆبووەوە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختيان له‌ پێويستيى ته‌بايى و هاريكارى و تێگه‌يشتنى هاوبه‌شى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق كرده‌وه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كانى ئه‌م قۆناغه‌ى وڵات و پشتگيريكردنى حكوومه‌تى نوێى فيدراڵى عێراق تا بتوانێت سه‌ركه‌وتووانه‌ كارنامه‌كه‌ى جێبه‌جێ بكات.

سەبارەت بە باردۆغیی ئێستای عێراقیش هاوڕا بوون كه‌ قۆناغى ئێستا و دۆخى وڵات وا ده‌خوازێت ده‌سه‌ڵات و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێكه‌وه‌ به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌ش هه‌ڵگرن و هاريكارى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كانى وڵات به‌ كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداشه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن و ئارامى و سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عێراق پارێزراو بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین