ئەمڕۆ و سبەى باران و بەفر دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى گشتی کەشناسى و بوومەرزەزانى هەرێمى کوردستان لە بارەى کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ و سبەى ڕایدەگەیێنێت، "شەپۆلێکى بارانبارین تەواوى ناوچەکەمان دەگرێتەوە."

ئەمڕۆ سێشەممە (29/تشرینى دووەم/2022) پێشبینى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى چوارشەممەى هەرێمى کوردستانى کوردستانى بڵاوکردەوە.

بەپێى پێشبینییەکانى کەشوهەواى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ "ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، سەرەتا باران بارین لەکاتەکانى دوای نیوەرۆ لە ناوچە شاخاوییەکان دەست پێ دەکات ،پاشان لەکاتە درەنگەکانى شەودا باران بارین لەزۆربەى ناوچەکان دەبارێت."

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى چوارشەممە، ئاماژە بەوەدەکات، "شەپۆلێکى بارانبارین سبەى تەواوى ناوچەکەمان دەگرێتەوە، بارانبارین بەشێوەى مامناوەند و هەندێ جار لێزمە بارانیش دەبێت و هەندێ کات هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت، هەروەها بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاویە سنووریەکان دەبێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین