شرۆڤه‌كارێكى به‌ناوبانگى عێراق ده‌ستگیر ده‌كرێت
نوچه‌نێت
له عێراق نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان
ته‌نگه‌تاو ده‌كرێن
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ى ئادار، میدیاكانى عێراق هه‌واڵى گرتنى ئیبراهیم سومه‌یدعی شرۆڤه‌كارى سیاسیان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕى "شه‌فه‌ق نیوز" به‌ڵگه‌ى بڕیارى گرتنى ئه‌و شرۆڤهكارهى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له‌لایه‌ن دادگاى كه‌رخه‌وه له 16 ى ئه‌م مانگه ده‌رچووه.
ئه‌وه‌ى له به‌ڵگه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، ئیبراهیم سومه‌یدعى به ناوى پیشه‌ى "كاسبكار" ناسێنراوه و گوایه به ئاشكرا سووكایه‌تى ده‌سه‌ڵاتى گشتى كردووه و بۆیه به ماده‌ى 226 له یاساى سزادانى عێراق گیراوه.
كه‌چى ئه‌و پیاوه، شرۆڤه‌كارێكى سیاسى به‌ناوبانگى عێراق و پارێزه‌ر و رۆژنامه‌نووس و ئه‌ندامى سه‌نته‌رى رافیده‌ینه بۆ دیالۆگ. ماوه‌یه‌كیش به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینى رۆژنامه‌ى "زه‌مان"ى عێراقى بووه كه یه‌كێكه له رۆژنامه به‌ناوبانگه‌كانى عێراق و له‌سه‌رده‌مى رژێمى پێشوویش ئه‌فسه‌رى سوپا بووه.
یه‌كێك لهكهسوكارهكانى سومه‌یدعى به شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ سومه‌یدعى له لایه‌ن هێزێكى ئه‌منییه‌وه له ماڵه‌كه‌ى خۆى له حارسیهى به‌غدا گیراوه.
له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو چه‌ندان شرۆڤه‌كار و رۆژنامه‌نووس له عێراق ژیانیان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و هه‌ندێكیان له‌سه‌ر بیروڕاكیان له عێراق تیرۆر كراون.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment