بەغدا بڕێك نەوتی ماڵان بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت
نوچە نێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (1/11/2026) سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان داوای (268) ملیۆن لیتر نەوتی سپی کردووە بۆ ئەوەی هەر خێزانێک یەک بەرمیلی (200) لیتری وەربگرێت، بەڵام بەغدا تەنیا پلانی ناردنی (50) ملیۆن لیتری هەیە و بڕیاریشە لەم مانگەدا بگاتە هەرێمی کوردستان، عێراق هەر لیترێک نەوت بە (250) دینار بە هەرێم دەفرۆشێت بە لەبەرچاوگرتنی خەرجییەکانی گواستنەوە، ڕەنگە هەر خێزانێک (100) لیتر نەوتی بە نرخی (32) هەزار دینار پێ بدرێت، یان ئەگەر (200) لیتر دابەش بکرێت، نرخەکە دوو هێندە زیاد دەبێت.
ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان گووتیشی، ئەو نەوتەی عێراق دەینێرێت؛ بە هەمان نرخی کڕین دەدرێتە هاووڵاتییان و تەنیا خەرجییەکانی گواستنەوەی بۆ زیادکراوە، لەبەر ئەوە ئێستا داواکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەرزکراوەتەوە و چاوەڕوانی واژۆی عەلی زەیدی دەکرێت تا پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوتەکە دەستپێبکات.
بە گوێرەی زانیارییەکان، دەستبەجێ دوای گەیشتنی نەوتەکە پڕۆسەی دابەشکردن دەستپێدەکات، هاوکات بۆ ڕێگریکردن لە هەر کێشەیەکی سووتەمەنی لە وەرزی زستاندا، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی دیراسەکردنی کڕینی نەوت لە بازاڕەکان و دابەشکردنی بە نرخێکی داشکێنراو بەسەر هاووڵاتییاندا، بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا هەنگاوی پێویست بۆ ئەم مەبەستە بنێت.
ئەم دواکەوتنە لە هەناردەکردنی نەوت لەلایەن بەغداوە لە کاتێکدایە کە عێراق لە سەرەتای مانگی ڕابردوودا لە بەغدا و بابل و موسڵ و چەند ناوچەیەکی دیکە دەستی بە دابەشکردنی نەوت کردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment