ڕووسیا داوای نێوەندگیری نێوان ئەمەریكا و ئێران دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت:

کاریگەریی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمەریکا، بووە هۆی ئەوەی ڕووسیا و ئێران لەبارەی چەسپاندنی ئاسایشی کەنداو کۆببنەوە و لە کۆبوونەوەکەدا مۆسکۆ وەک ناوبژیوانێکی باوەڕپێکراوی ڕاستەقینە لە نێوان تاران و ئەمەریکادا دەستنیشان کرا.

ئەمڕۆ سێشەممە (3/11/2026) دوای کۆبووەنەوەی ئەلێکساندەر کینشاک، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لەگەڵ محەمەد عەلی بەک، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران و بەڕێوەبەری گشتی کاروباری کەنداو؛ وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، مۆسكۆ ئامادەیە لەسەر بنەمای ئەو پێشنیارانەی لە وەشانی نوێکراوی دۆخی گەرەنتیکردنی ئاسایشی بەکۆمەڵ لە ناوچەی کەنداو هاتووە و مانگی ئایاری ڕابردوو بڵاوکراوەتەوە، بەشداری پڕۆسەی چەسپاندنی سەقامگیری لە کەنداو بکات. 

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، مۆسکۆ و تاران جەخت دەکەنەوە کە پێویستە بە زووترین کات پڕۆسەی سیاسی و دیپلۆماسی لە ناوچەی کەنداو دەستپێبکاتەوە، چونکە پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوە کرد، کە ئاڵۆزییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران و ئاستەنگەکانی بەردەم گەیشتن بە چارەسەری دیپلۆماسی کێشەی سەرەکی ئەمەریکان و دەبێت ئەمەریکا لەوە دڵنیا بێتەوە کە کێ ئەو لایەنە باوەڕپێکراوەیە دەتوانێت گفتوگۆی ڕاستەقینە لەگەڵ ئێراندا بکات. 

سەرۆکی ئەمەریکا گووتیشی، تاوەکو ئێستا هێرشێکی سەربازیی یەکلاکەرەوە لە ئێران نەدراوە لەبەر ئەوەی ئەو وڵاتە خۆی خوازیارە دانوستان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا بکات، بەڵام من ئێران ئاگادار دەکەمەوە کە ئەم دۆخە تا سەر بەم شێوەیە نامێنێتەوە و لەوانەیە لە قۆناغێکی دیاریکراودا ئەمەریکا ناچار بێت پەنا بۆ هێزی سەربازی ببات بۆ ئەوەی بە یەکجاری کۆتایی بە کێشەی ئەتۆمی ئێران بهێنێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین