سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە حكومەت و گەلی ئیمارات دەكات کوردستانی
بەبۆنەی رۆژی سەربەخۆیی و یادی دامەزراندنی (51) ساڵەی ئیمارات سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، "پیرۆزبایی لە وڵاتی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی دەكەم."

ئەمرۆ هەینی (دووی/ كانوونی یەكەم/ 2022) بەبۆنەی رۆژی نیشتیمانی ئیمارات سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، "بەبۆنەی رۆژی نیشتیمانی ئیمارات پیرۆزبایی لە سەركردایەتی و حكومەت و گەلی ئیمارات دەكەم."

لە بەشێكی تری قسەكانی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "دەخوازم وڵاتی ئیمارات و گەلەكەی بەردەوام لە پێشكەوتن دابن، یادی پەنجا و یەك ساڵەی ئیمارات پیرۆزبێت."

وڵاتی ئیمارات یەكێكە لە وڵاتەكانی كەنداوی عەرەبی دەكەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و باشووری ڕۆژئاوای نیمچە دوورگەی عەرەبی، لە (1971) دوای یەكگرتنی حەوت میرنشین سەربەخۆیی خۆیان راگەیاند، ئەو وڵاتە یەكێك لە وڵاتە پێشكەوتووەكانی كەنداوی عەرەبی دادەندرێت. 

لە سەر ئاستی ئەو ناوچەیە، یەكێكە لەو وڵاتانەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە رووی ئابووریی و سیاسییەوە پەیوەندیان بەهێزە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین