رووداوێکى دڵتەزێن لەسەر شەقامى (120) مەترى هەولێر روویدا کوردستانی

نوچەنێت:

بارهەڵگرێکى ئاژەڵ، لەکاتى تێپەڕبوونى بەژێر پردى  نزیک فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر، پاسەوانێکى داوەى بارهەڵگرەکە سەرى بە پردەکە دەکەوێت و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (سێى/کانوونى یەکەم/2022) فازڵ حاجى، وتوبێژى هاتووچۆى هەولێر ڕاگەیاند، "کاتژمێر پێنجى ئێوارە لەسەر شەقامی (120) مەتری، لە نزیک پردی فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر، بارهەڵگرێکی گەورە کە ئاژەڵی بارکردبوو، وە لەگەڵ ئاژەڵەکانیش لە دواوە سەرنشینێکی دانابوو بۆ پاسەوانی، لەکاتی تێپەڕبونی بەژێر پردەکە وادیارە پاسەوانەکە بەپێ وەستابو ،بۆیە سەری بەر بنمیچی پردەکە کەوتبو،وەدەستبەجێ هەر لەشوێنەکە گیانی لەدەستدا."

وتەبێژى هاتووچۆى هەولێر لە بارەى رووداوکە دەشڵێت، "شوفێری بارهەڵگرەکە بێئاگا بووە لە رووداوەکە و بەردەوام بووە لە ڕۆیشتن، تاکو لەلایەن شوفێرانی ترەوە ئاگادار کرابۆوە."

فازڵ حاجى دەڵێت، "ئەی هاوار، کەی و لەکوێ بووە مرۆڤ لەگەڵ ئاژەڵ بەیەکەوە دابنرێن لە دواوەی بارهەڵگرێک؟"

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین