مەسرور بارزانى لەگەڵ شاندێکى وەزارەتى دەرەوەى ئەڵمانیا کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندێکى وەزارەتى دەرەوەى ئەڵمانیا دۆخى سیاسى عێراق تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (حەوتى/کانوونى یەکەم/2022) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی کرد، کە لە تۆبیاس تۆنكل بەڕێوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و مارتن یێگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و کلاوس شترایشەر كونسولی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان پێکهاتبوو.

بەپێى ڕاگەیێندراوى حکومەتى هەرێمى کورستان، "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرا."

 هەروەها تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، "تایبەت بوو بە گرنگیی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان و زەمینەسازکردن بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ئەو ناوچەیە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین