مەسرور بارزانى: پەلاماردانی جووتیارانی کورد مایەی ئەوپەڕی نیگەرانییە کوردستانی

نوچەنێت:

لە سنوورى کەرکووک ئێوارەى ئەمڕۆ عەرەبى هاوردە هێرشیان کردە سەر حووتیارانى کورد. مەسرور بارزانى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت، " کۆتایی بە پەلاماردان و دەستدرێژیکردنە سەر جووتیارانی کورد لەلایەن کەسانی دەستڕۆیشتووەوە ئەنجام دەدرێت."

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە (حەوتى/کانوونى یەکەمى/2022) مەسرور بارزانى، سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە بارەى رووداوەکەى سنوورى کەرکووک ڕایگەیاند، "پەلاماردانی جووتیارانی کورد لە سنووری قەزای داقوق-ی سەر بە پارێزگای کەرکووک، مایەی ئەوپەڕی نیگەرانییە."

ده‌قی په‌یامەکەى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان:

پەلاماردانی جووتیارانی کورد لە سنووری قەزای داقوق-ی سەر بە پارێزگای کەرکووک، مایەی ئەوپەڕی نیگەرانییە. داوا لە بەڕێزان سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی فیدراڵ دەکەم بە پەلە کۆتایی بە پەلاماردان و دەستدرێژیکردنە سەر جووتیارانی کورد لە سنووری داقوق و ناوچەکانی دیکەی کەرکووک بهێنن، کە لەلایەن کەسانی دەستڕۆیشتووەوە ئەنجام دەدرێت و بە شێوەیەکی نایاسایی هەوڵی دەرکردنی کورد و دەستبەسەرداگرتنی زەویەکانییان دەدەن.

ئەم ڕەفتارانە دژی بنەماکانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و بڕگەکانی ماددەی 140ی دەستووری هەمیشەیی عێراقن و پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدرال ، سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێن.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین