بۆڕیى ئاوى ئیفراز سێى هەولێر دەگۆڕدرێت کوردستانی

نوچەنێت:

بۆڕیى ئاوى ئیفراز سێى هەولێر دەگۆڕدرێت، وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار دەڵێت،  "بۆ ڕێگریكردن لە دووبارەنەبوونەوەی گرفتی شكانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی نیشاندا بە خەرجكردنی گوژمەی (20,842,500,600) ملیار دینار."

ئەمڕۆ (دەى/کانوونى یەکەم/2022) وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "سبەی قۆناغی یەكەمی پرۆژەی گۆڕینی بۆرییەكە دستپێدەكات و تیمێكی ئەندازیارانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی پرۆژەكە دەكەن."

وەزارەتى شارەوانى زیاتر روونیدەکاتەوە و دەڵێت، " بەهۆی سەرپێچی و زێدەڕۆیی لەسەر بۆرییەكە، چەند جارێك بۆرییەكە دەشكا، لەپێناو چارەسەری ڕیشەیی ئەو كێشەیە، كە گۆڕینی بۆریی هێڵی گواستنەوەی ئاوی ئیفرازی سێی هەولێرە لە بۆریی (GRP)ی تیرە ( 1500) ملیمەوە بە بۆریی كاربۆن ستیل، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی پرۆژەكە داوە كە بریتییە لە 20,842,500,600 دینارە."

پڕۆژەى ئاوى ئیفراز سێى هەولێر (40%) ئاوى خواردنەوەى دانیشتوانى هەولێر دابین دەکات، تاوە ئێستا بە هۆکارى جیاواز زیاتر لە (25) جار شکاوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین