دواى  (43)  ساڵ هاووڵاتييەكى ئوردنى دايكى دەدۆزێتەوە رەنگاورەنگ

نوچەنێت

پياوێكى ئوردنى دواى (43) ساڵ دوورى لە دايكى لە رێگەى لاپەڕەى منداڵە ونبووەكان (أطفال مفقوده) لە تۆڕى كۆمەڵايەتى فەيسبووك، بە دايكى شاد دەبێتەوە.

چيرۆكى ويسام و دايكى

ويسام گەنجێكى ئوردنييە دواى (43) ساڵ گەڕان بەدواى دايكيدا، سەرئەنجام دايكى دەدۆزێتەوە، ئەوەش دواى ئەوە دێت، كە هەردووكيان وايانزانيووە ئەوەى تر مردووە.

دواى ئەوەى لە ساڵى حەفتاكانى سەدەى رابردوو پياوێكى ئوردنى هاوسەرگيرى لەگەڵ ئافرەتێكى ميسرى دەكات و دەگەڕێنەوە ئوردن، لە مانگى كانوونى يەكەمى (1979) كوڕێكيان بە نەخۆشى لەدايك دەبێت، دواتر نەخۆشخانە ئەم منداڵە دەخاتە ژێر چاودێرييەوە، دواى چەند رۆژێك باوكى ئەم كوڕە بەدايكى دەڵێت، "منداڵەكەمان مردووە."لەسەر ئەوە ناكۆكى دەكەوێتە نێوانيان.

پاشان ئەم ئافرەتە لە پياوە ئوردنييەكە جيادەبێتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ ميسڕ، ئەو لەم بڕوايە كوڕەكەى مردووە، سەرەتا ويسام وادەزانێت دايكى مردووە، بەڵام كاتێك گەورە دەبێت ئينجا بە چيرۆكەى خۆى دەزانێت، دواتر ويسام دەست دەكات بە گەڕان بەدواى دايكى، چەندين ساڵ بەدواى دايكى دەگەڕێت، بۆ ئەم مەبەستەش چەند جارێك سەردانى ميسڕ دەكات، دواتر ناونيشانى خۆى بۆ ئەو لاپەڕەيە دەنێرێت، كە تايبەتە بە دۆزيينەوەى ونبووەكان، دواى ئەوەى زانيارييەكانى خۆى بۆ ئەو لاپەڕەيە دەنێرێت، بەشێوەيەكى زۆر فراوان لە لاپەڕەكانى تۆڕە كۆمەڵايەتييەكان بڵاودەبێتەوە.

دواى چەند كاتژمێرێك ئەو نووسراوە دەگات بەدايكى، دايكى دەزانێت ئەمە كوڕەكەى ئەوە، لەدواى چەند رۆژێك لاپەڕەى منداڵە ونبووەكان رادەگەينێت، ئەم دايك و كوڕە پێك شادبوونەوە. 

لاپەڕەكە وێنەى يەكەم چركەساتى  گەيشتنى ويسامى بۆ فڕۆكەخانەى قاهيرە بڵاوكردۆتەوە، كاتێك دەگاتە دايكى، ئەمەش چركەساتێكى زۆر بەسۆز و كاريگەرە.

ويسام دەڵێت، "چەند جارێك هاتووم بۆ ميسر بۆ ئەوەى بەدواى دايكم بگەڕێم، بەڵام نەمتوانى بيدۆزمەوە، سوپاسى هەموو ئەوانە دەكەم كە لەگەڵ دايكم بە يەكتريان شادكردينەوە."

لەبەرانبەردا دايكى خۆشحاڵى خۆى بەو ديدارە دەربڕى و دەڵێت، "لەم رۆژەى تۆ دەبينم ژيانى دووەمم دەنووسووە، خۆشحاڵم بە ديدارت كوڕە خۆشەويستەكەم."

سەرچاوە: الحرة

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین