باڵیۆزى یۆنان: ڕۆڵى سەرۆک هەرێمى کوردستان بۆ سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە بەرچاو و مایەی ڕێزە
نوچەنێت:
دووشەممە (12/کانوونى یەکەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە جۆرجیۆس ئەلامانۆس باڵیۆزی نوێی یۆنان لە عێراق كرد.
بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، "لە دیدارێكدا وێڕای بەخێرهێنان و پیرۆزبایی بۆ دەستبەكاربوونی وەك باڵیۆزی نوێی وڵاتەكەی لە عێراق، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی هەموو پشتیوانییەكی خۆی و هەرێمی كوردستانی بۆ سەرخستنی ئەركەكەی نیشان دا."
سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى یۆنان لە عێراق، "جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەكانی یۆنان لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان كردەوە بەتایبەتی لە بوارەكانی پهروهرده، بازرگانى، ئابوورى، گهشتوگوزاریدا."
ئەوەش لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، لای خۆیەوە باڵیۆزی یۆنان "سەرسامیی خۆی بە پێشكەوتن و ئارامیى هەرێمی كوردستان نیشان دا و دووپاتی كردەوە كە ڕۆڵی هەرێمی كوردستان بۆ سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە، ڕۆڵێكی بەرچاو و مایەی ڕێزە."
چەند بابەتێكی دیكەی جێی بایەخی هەردوولا، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوون و كونسوڵی گشتیی یۆنان لە هەرێمی كوردستان تیایدا ئامادە بوو.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment