ئاسایشى دهۆك: هێرشه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ تیرۆریستى بوو کوردستانی

نوچه‌نێت

ئاسایشى دهۆك له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌ك هێرشه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى سه‌ر بنكه‌یه‌كى ئاسایش به‌ تیرۆریستى وه‌سف ده‌كات، كه‌ بووه‌ هۆى شه‌هیدبوونى كارمه‌ندێك و برینداربوونى یه‌كێكى تر.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12ى كانوونى یەکەم 2022 چه‌كدارێك هێرشى كرده‌ سه‌ر بنكه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ئاسایشى دهۆك، له‌ ئه‌نجامدا كارمه‌ندێكى ئاسایش به‌ ناوى ئازاد ئیبراهیم شه‌هید بوو، كارمه‌ندێكى تریش به‌ ناوى زیندان مزوورى بریندار بوو.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان ئه‌و كه‌سه‌ى بریندار بووه‌، برینه‌كه‌ى سووكه‌ و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ژیانى نییه‌. 

له‌ ئه‌نجامى ته‌قه‌لێكردنى ئاسایش، هێرشبه‌ره‌كه‌یش كوژرا كه‌ كه‌سێكى عه‌ره‌ب بوو، خه‌ڵكى شارۆچكه‌ى به‌رتڵه‌ بووە. 

ئاسایشى دهۆك روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ داوه‌ و هێرشه‌كه‌ به‌ تیرۆریستى ناوده‌بات و ئاشكرایشى ده‌كات ئه‌و كه‌سه‌ى هێرشى كردووه‌ ناوى "ل. هـ. ج"بووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین