مەسرور بارزانى: هەرێمى کوردستان بە ئامانجى چارەسەرکردنى کێشەکان گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزى یەکێتیى ئەوروپا لە عێراق جەخت لە چارەسەرکردنى کێشەکانى هەرێم لەگەڵ بەغدا دەکاتەوە.

ئەمڕۆ ئەمڕۆ سێشەممە (13/کانوونى یەکەم/2022)  مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ڤیلله‌ ڤاریۆلا باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کرد و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

حکومەتى هەرێم لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەوروپا، بە تایبەتی پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و پشتگیریکردنی کەرتی کشتوکاڵ و دۆزینەوەی بازاڕی دەرەکی و هەناردەکردنی بەرووبوومی ناوخۆیی کوردستان بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا."

سەبارەت گفتوگۆکانى هەولێر- بەغدا، مەسررو بارزانى، خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، "تەرخانکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی بۆ 2023 بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و بەپێی رێژەی دانیشتووانی هەرێم و لە سەر بنەمای دەستوور، دەکرێت ببێتە دەستپێکێکی باش بە ئاراستەی چارەسەرکردنی بنەڕەتی سەرجەم کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین