دوو ژنان بە تۆمەتى دزینى (15) هەزار دۆلار دەستگیر دەکرێن
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (14/کانوونى یەکەم/2022) پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، "بەتۆمەتی دزینی پارە و ئاڵتون، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەربەبەشی پۆلیسی سەید سادق بەهاوکاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات دوو ژنیان دەستگیركرد."
دواى تۆمارکردنى چەند سکاڵایەک لەلایەن هاوڵاتییانەوە، کە دزییان لیکراوە، پۆلیسى سلێمانى دەڵێت، "دوای گەڕان و بەدواچوونەكان، توانرا هەردوو تۆمەتبار (ئـ، م، ح) لەدایكبووی 1997 و (ژ، ف، ع) لەدایكبووی (1976) لەلایەن سەیدسادقەوە دەستگیر بكرێن."
لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، "لە كاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستیشگیرا بەسەر زیاتر لە 15 هەزار دۆلاری ئەمریكی و بڕێكی زۆر ئاڵتوندا."
ئاماژە بەوەشدەکات، هەردوو تاوانبار لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە و لە هەریەك لە نوسینگەكانی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەد، ناوبازاڕ، بنكەی پۆلیسی كەلار، دەربەندیخان و هەڵەبجە سكاڵای یاساییان لەسەر تۆماركراوەو داواكراون.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment