سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و باڵیۆزى ئەمەریکا لە عێراق کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵیۆزى ئەمەریکا لە عێراق، جەخت لەوە دەکاتەوە، "گرنگ تێگه‌یشتن و ڕوانگه‌یه‌كى هاوبه‌ش هه‌بێت بۆ چۆنیه‌تیى به‌ڕێوه‌بردنى وڵات و به‌ڕێوه‌بردنى سامانى عێراق به‌ جۆرێك كار و خزمه‌تگوزاریى باشتر بۆ هاووڵاتیان دابین بكات و ببێته‌ هۆى سه‌قامگیرى و پاراستنى سه‌روه‌ریى وڵات."

ئەمڕۆ چوارشەممە (14/کانوونى یەکەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ئالینا ڕۆمانۆوسكى، باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌.

بەپێى ڕاگەیێندراوێک، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا سه‌ردانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى وڵات، كارنامه‌ى حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق، كاركردن بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و سیستمى فیدراڵى، گفتوگۆ و سه‌ردانە به‌رده‌وامەكانی ‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ دروستبوونى تێگه‌یشتنى هاوبه‌ش" تاوتوێ كران.

سەبارەت بە کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا، "هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ كارى هاوبه‌شى نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى وڵات به‌گشتى كرده‌وه‌‌ له‌سه‌ر گرنگیى پشتیوانیكردنى سه‌رۆك وه‌زیران و كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق‌، دۆخه‌كه‌شیان به‌ ده‌رفه‌تیك زانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق و جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌ت. هه‌روه‌ها گرنگیى جێبه‌جێكردنى ڕیككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراقیان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال و گه‌رانه‌وه‌ى ئاواره‌كان به‌ پێویست و گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا."

هاوکات سەرۆک نێچیرڤان بارزانى ڕایگەیاند، "گرنگه‌ تێگه‌یشتن و ڕوانگه‌یه‌كى هاوبه‌ش هه‌بێت بۆ چۆنیه‌تیى به‌ڕێوه‌بردنى وڵات و به‌ڕێوه‌بردنى سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كانى عێراق به‌ جۆرێك كار و خزمه‌تگوزاریى باشتر بۆ هاووڵاتیان دابین بكات و ببێته‌ هۆى ئارامى و سه‌قامگیرى و پاراستنى سه‌روه‌ریى وڵات."

ئەوەش لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "گرنگیى پاراستنى ئارامیى سنووره‌كان و كاركردنى هاوبه‌شى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌، هه‌مه‌جۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى وزه‌، هاندانى سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌ره‌هێنانى بیانى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ و كێشه‌كانى به‌رده‌مى، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌، ته‌ورێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین