سەرۆک بارزانى: ئاڵای کوردستان هێمای قوربانیدان و پێکەوەژیانی کوردستانیانە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى، لە ڕۆژى ئاڵاى کورردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئاڵای کوردستان هێمای قوربانیدان و ئاشتیخوازی و پێکەوەژیانی کوردستانیانە."

ئەمڕۆ شەممە (17/کانوونى یەکەم/2022) سەرۆک مەسعود بارزانى، بە بۆنەى ڕۆژى ئاڵاى کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "ئاڵای کوردستان بەهایەکی هاوبەشی خەڵکی کوردستان و هێمای قوربانیدان و ئاشتیخوازی و پێکەوەژیانی کوردستانیانە."

سەرۆک بارزانى لە بەشێکى ترى پەیامەکەیدا دەڵێت، "ڕۆژی ئاڵا لە هەموو هاووڵاتیانی کوردستان پیرۆز بێت."

پەرلەمانى کوردستان ڕۆژى (11-11-1999) دەنگى لەسەر هەڵکردنى ئاڵاى کوردستان لەسەر فەرمانگەکانى هەرێمى کوردستان دا، هەروەها لە (19-6-2004) پەرلەمانی کوردستان رۆژی(17-12)ـی هەموو ساڵێکی وەکو رۆژی ئاڵا دیاریکرد، بڕیارەکە لە لایەن نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پەسندکرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین