دڵشاد شەهاب: لە تەباییدا هەموومان براوەین
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (17/کانوونى یەکەم/2022) تەرمى ئاکام عومەر، فەرماندەى هێزەکانى کۆماندۆى کوردستان لە رێوڕەسمێکدا لە ڕێگەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانى گەڕێندرایەوە هەرێمى کوردستان.
دڵشاد شەهاب، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان وتارێکى خوێندەوە و گووتى، "شەهید ئاکام عومەر فەرماندەی بوێر و چاونەترسی هێزەکانی کۆماندۆ، هەمیشە خۆی لە ریزەکانی پێشەوەی بەرگریی کوردستان بووە و نەیهێشتووە پێشمەرگە و ئەندامانی دیکەی هێزەکەی پێش خۆی بگەنە بەرەکانی رووبەڕووبوونەوەی دوژمن".
دڵشاد شەهاب، لەوتارەکەیدا گووتیشى، "ناوچەکەمان بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت و هەرێمی کوردستان لەبەردەم هەڕەشە و مەترسی جیدیدایە، لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە یەکڕیزی و تەبایی و قبووڵکردنی یەکتر و بەیەکەوەکارکردنی هەموو هێز و لایەن و پێکهاتەکان و تەبایی و یەکڕیزی پارتی و یەکێتییە".
ئەو ڕاوێژکارەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دووپاتى کردەوە، "پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان تەنیا بە تەبایی و یەکڕیزی دەکرێت؛ هێز و قورساییمان لە بەغدا و لای هاوپەیمانان و دۆستانمان لە جیهان بە تەبایی و یەکڕیزیمان دەبێت".
سەبارەت ناکۆکییە ناوخۆییەکان دەڵێت، "لێکترازان و ناکۆکی و رەتکردنەوەی یەکتر، شکستی هەموومان و هەرێمی کوردستانە. هەرێمی کوردستان و هەموو لایەن و پێکهاتەکان، پارتی و یەکێتی بەتایبەتی، بە یەکڕیزی و تەبایی سەردەکەون و شکستی هیچکاممان سەرکەوتنی ئەوی دیکە نییە و سەرکەوتن و شکستی هەموومان بەیەکەوەیە".
ئەوەشى گوت، "داوا لە هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەین، کێشە و ناکۆکییەکان بەلاوەبنێن و بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن چارەسەریان بکەن و یەکڕیزی و تەبایی بپارێزن".

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment