سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: کار ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی کوردستان لانه‌ی ئارامی هه‌مووان بێت کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کورستان، پەیامێکى بە بۆنەى ڕۆژى جیهانى کەمینەکان بڵاوکردەوە و دەڵێت، "جه‌خت له‌ فره‌یی، پێکه‌وه‌ژیان، لێبورده‌یی ده‌که‌ینه‌وه‌."

ئەمڕۆ یەکشەممە (18/کانوونى یەکەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە هەژمارى فەرمى خۆى لە تویتەر پەیامێکى بە بۆنەى ڕۆژى جیهانیى کەمینەکان بڵاوکردەوە.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەڵێت، "له‌ ڕۆژی جیهانیی که‌مینه‌کاندا، جه‌خت له‌ فره‌یی، پێکه‌وه‌ژیان، لێبورده‌یی و یه‌کترقبووڵکردنی هه‌موو پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌کان و پاراستنی مافه‌کانیان ده‌که‌ینه‌وه‌."

هاوکات سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە بەشێکى ترى پەیامەکەیدا نووسیویەتى، "کار ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک هه‌میشه‌ بێ جیاوازی کوردستان وڵاتی کۆکه‌ره‌وه‌ و لانه‌ی ئارامی هه‌مووان بێت."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین