سەرۆك بارزانی و كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەولێر کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى و کونسوڵى گشتیى تورکیا لە هەولێر، پەیوەندییە ئابوورییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و تورکیا تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە (18/کانوونى یەکەم/2022) سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین، پێشوازی لە محەمەد مەولوود یاقووت كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەولێر كرد.

بەپێى ڕاگەیێندراوى بارەگاى بارزانى، لە دیدارەكەدا "بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و بایەخی ئاساییش و سەقامگیریی عێراق و كوردستان و كاریگەریی لەسەر سەقامگیریی ناوچەكە و هەروەها دۆستایەتیی و پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا تاوتوێ كران."

پەیوەست بە پەیوەندییەکانى هەولێر و بەغدا، لە کۆبوونەوەکەدا، "جەخت لە پێویستیی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەكان و ڕەنگدانەوەی لەسەر بڕیارەكانی حكوومەتی تازەی عێراق" كرایەوە.

ئەوەش لە ڕاگەییندراوەکەدا هاتووە، هەر لەو دیدارەدا باس لە "گرنگیی جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی باب و باپیرانیان و كۆتاییهاتن بە ئێش و ئازار و ژیانی ئاوارەیی خەڵكی دەڤەری شنگال كرایەوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین