شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان هەموو هەوڵێک دەدات بۆ لێکنزیکردنەوەى لایەنەکان
نوچەنێت:
ئەمڕ دووشەممە (19/کانوونى یەکەم/2022) جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لە میانى بەشداریکردنى لە پرسەى ئاکام عومەر، فەرماندەى هێزەکانى کۆماندۆى کوردستان داواى یەکڕێزى لە لایەنەکان کرد و گوتیشى، "پێویسته برایه‌تی و ته‌بایی بپارێزین و نێوماڵی كورد یه‌كبخه‌ینه‌وه، تا به‌یه‌كده‌نگی و یه‌كڕه‌نگی بتوانین روبه‌ڕوی هه‌مو دوژمنان و داگیركاران و هه‌ڕه‌شه‌كان ببینه‌وه".
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا باسى لەوەکرد، "هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌تایبه‌ت پارتى و یه‌كێتی پێویستە شتێک بکەن ببێته مایه‌ی ته‌بایی و برایه‌تی و رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كورد، بۆئه‌وه‌ی به‌یه‌كده‌نگی و یه‌كڕه‌نگی بتوانین رووبه‌ڕووی هه‌مو دوژمنان و داگیركاران و هه‌ڕه‌شه‌كان ببینه‌وه".
جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، سەبارەت بە هەوڵەکانى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بۆ یەکخستنى نێو ماڵى کورد گوتیشى، "سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌مو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ نزیكبونه‌وه‌ی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، پێشتریش چه‌ندجارێك كۆبوونه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆك حزبه‌كان ئه‌نجامداوه، له‌ئێستاشدا په‌یوه‌ندیه‌كان زۆر باشن و پارتیش له‌دوای كۆنگره‌وه كه هه‌ندێك بریاریان داوه، ئومێدی زۆرمان هه‌یه به تێگه‌یشتنی ته‌واوه‌وه بێنه پێشه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان".

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment