سەرۆک بارزانى سوپاسى حکومەت و گەلى ئەڵمانیا دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى لەمیانى کۆبوونەوەى لەگەڵ لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر، جەخت لە " جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی نێوان حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی شنگال" دەکاتەوە.

ڕۆژی سێسەممە (20/کانوونى یەکەم/2022) لە سەلاحەددین سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە کلاوس شترایشەر کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر کرد.

سەرۆک بارزانى و کونسوڵى گشتیى ئەڵمانیا لە کۆبوونەوەکەدا، "بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە بە گشتی و عێراق بە تایبەتی ئاڵوگۆڕ کران، و ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و بەرنامەی کاری حکومەتی تازەی عێراق."

بەپێى ڕاگەیێندراوى بارەگاى بارزانى، لە کۆبوونەوەکەدا، "جەخت لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی نێوان حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی شنگال کرایەوە. ئەویش بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیی بۆ دەڤەری شنگال و کۆتاییهاتنی بارودۆخی ئاوارەیی خەڵکی شنگال و گەڕانەوەیان بۆ زێدی باب و باپیرانیان."

کونسوڵی ئەڵمانیا  ئەوەی دووپاتکردەوە کە "وڵاتەکەی لە شەڕی تیرۆردا بە هاوبەش و پشتیوانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەمێنێتەوە، و سەقامگیری و پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان بەلای ئەلمانیاوە بایەخی تایبەتی هەیە."

هەروەها سەرۆک بارزانی "سوپاسی حکومەت و گەلی ئەڵمانیای کرد کە لە شەڕی دژی تیرۆردا یارمەتی گەلی کوردستانیان داوە، و پەیوەندییەکانی نێوان گەلی کوردستان و گەلی ئەڵمانیای بە مێژوویی و دۆستانە وەسف کرد."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین