داواکارى گشتى بۆ ڕاگەیاندنەکان: رووداوى کوشتن رووماڵ نەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

داواکاری گشتیی هەرێمى کوردستان داوا لە ڕاگەیاندنەکان دەکات، بە هیچ جۆرێک رووماڵى تاوانەکانى کوشتن نەکەن و دەشڵێت، "کاریگەریی لەسەر ئاڕاستەی ڕای گشتی دەبێت."

ئەمڕۆ سێ شەممە (20/کانوونى یەکەم/2022) داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی ئاراستەی میدیا بینراو و بیستراوەکان کردووە و دەڵێت، "لەکاتی ڕووماڵکردنی ڕووداوە نەخوازراوەکان و بەتایبەتی تاوانی کوشتن، لەکاتێکدا دادگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاری و لێکۆڵینەوەن، پابەندی یاسا و ڕێنماییەکان بن و ڕەچاوی ئیتیک و کاری میدیایی بکەن."

لە بەشێکى ترى ئاگادارییەکەدا هاتووە، "چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکاری کوژراو، بە تاوان ئەژمار دەکرێت… کاریگەریی لەسەر ئاڕاستەی ڕای گشتی دەبێت و دەبێتە هۆی نەمانی متمانەی هاووڵاتییان بە دادگا و دامودەزگاکانی حکومەت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین