ئەنجوومەنى وەزیران ئەنجامى کۆبوونەوەکانى هەرێم و بەغدا تاوتوێ دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی، پرسى کۆبوونەوەکانى شاندى هەرێم و بەغدا و گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە  (21/کانوونى یەکەم/2022) ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە.

بەپێى ڕاگەیێندراوى حکومەتى هەرێمى کوردستان، تەوەری یەکەمى کۆبوونەوەکە "تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرئەنجامی سەردان و کۆبوونەوەکانی شاندی باڵای دانوستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی حکومەتی فیدراڵی لەسەر پرسی بودجە، نەوت و غاز، دەروازە سنورییەکان و دیوانی چاودێری دارایی."

هەروەها بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، "تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی زانیاری لەسەر پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییەکان بە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیان و راگیراوانی سیاسی."

ئەوەش هاتووە، "بڕگەی سێیەم و کۆتاییش تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی پلانی ساڵی 2023ى ئەنجومەنی ژینگە لە بارەی گۆڕانکاری کەشوهەوا."

ئەم کۆبوونەوەیە سێیەم کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان تێیدا ئامادە نابێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە