مەکتەبى سیاسى پارتى و یەکێتى کۆدەبنەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (22/کانوونى یەکەم/2022) مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆک مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە، تەوەرى سەرەکى دۆخى سیاسى ناوخۆى هەرێمى کوردستان و عێراق تەوەرى سەرەکى کۆبوونەکە دەبێت.
بەپێى لێدوانى سەرچاوەیەک کە بە کوردستان 24 ڕاگەیاندووە، لە کۆبوونەوەى مەکتەبى سیاسى گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەکانى پارتى لەگەڵ یەکێتى دەکرێت.
ئەم کۆبوونەوەى مەکتەبى سیاسى پارتى لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری سلێمانی کۆدەبێتەوە، بەپێى زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندی یەکێتی و پارتی و دوایین گۆڕانکارییەکان دەکرێت.
ئەگەرچى دوێنێ (21-12-2022) قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان بەشدارى کۆبوونەوەى هەفتانەى ئەنجوومەنى وەزیرانى نەکرد، بەڵام تیمی یەکێتى بەشداربوون لە کۆبوونەوەکە.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment