وەقفى سوننەى عێراق سوپاسى هەوڵەکانى سەرۆک بارزانى بۆ پاراستنى فەرهەنگى پێکەوەژیان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى و سەرۆکى دیوانى وەقفى سوننە لە میانى دیدارێکدا، دۆخ و پرۆسەى سیاسیى عێراق تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ شەممە (24/کانوونى یەکەم/2022) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە دكتۆر مەشعان ئەلخەزرەجی سەرۆكی دیوانی وەقفی سوننە و شاندێكی یاوەری كرد.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سەرۆكی دیوانی وەقفی سوننە پێزانینی بۆ ڕۆڵی مێژوویی سەرۆك بارزانی لە خەبات و تێكۆشانی گەلانی عێراق هەبوو و، سوپاسی هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی كرد بۆ پاراستنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و لەیەكنزیككردنەوەی پێكهاتەكان و لێكتێگەیشتن و برایەتی و تەبایی نێوانیان."

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، دكتۆر مەشعان ئەلخەزرەجی، "سوپاسی هەرێمی كوردستانیشی كرد كە لە ڕۆژانی تەنگانەدا میوانداریی سەدانهەزار پەنابەر و لێقەوماوی كردووە و، ئەزموونی هەرێمی كوردستانی وەك سەرمەشقێكی باش بۆ بەشەكانی تری عێراق لەقەڵەم دا."

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا، "بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و سوودوەرگرتن لە ئەزموون و هەڵەكانی ڕابردوو ئاڵوگۆڕ كرا و ڕۆشناییش خرایە سەر بار و گوزەرانی خەڵك لە پارێزگاكانی ناوەند و باشووری عێراق."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین