لەسەر گرتە ڤیدیۆکەى پیر لوقمان وەزارەتێک و حیزبێک سکاڵاى یاسایى لەسەر تۆمار دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

دواى ئەوەى کەسێک بە ناوى (پیر لقمان) لە گرتەیەکى ڤیدیۆیدا هێرش دەکاتە سەر ئایینى ئیسلام و سەڵاحەدینى ئەیوبى، وەزارەتى ئاوقاف و حیزبێکى ئیسلامى و ئەندامێکى داواکارى گشتیى داواى یاسایى لەسەر تۆمار دەکەن.

لەسەر قسەکانى ئەو کەسەى بەناوى ئایینى زەردەشتى گرتەیەکى ڤیدیۆى بڵاوکردەوە، وەزارەتى ئاوقاف و کاروبارى ئایینى نووسراوێکى ئاراستەى داواکارى گشتیى کوردستان کردووە  لەسەر ناوبراو و تێیدا هاتووە، "زۆر بەناڕەوا هێرش دەکات سەر کەسایەتى دیارى کوردى موسڵمان (سەڵاحەدین ئەیوبى)، ئەوەش پێچەوانەى چەمکى پێکەوەژیانە، داوا  دەکەین رێکارى یاسایى بەرامبەر بگرنەبەر و لە ئەنجامەکەى ئاگادارمان بکەنەوە."

لە درێژەى کاردانەوەکانى ئەو گرتە ڤیدیۆیەدا، د. محمد ڕێکانى ئەندامى داواکارى گشتى، داوایەکى ئاراستەى دەستەى مافى گشتیى لە سەرۆکایەتیى داواکارى گشتى، داواى تۆمارکردنى سکاڵا دەکات "بەرامبەر ئەو بێڕێزییەى بە ئایینى ئیسلام و سیمبولى کورد سەڵاحەدین ئەیوبى کراوە."

ئەمڕۆش عەبدوستار مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، سکاڵای یاسایی دژی پیر لوقمان دەجوڵێنێت، کە خۆی بە (زەردەشتیی) ناساندوە و هێرشى ناڕەواى کردۆتە سەر ئیسلام.

ئەم کاردانەوانە دواى بڵاوبوونەوەى گرتە ڤیدیۆیەکەى پیر لقمان دێت، کە لە ڤیدیۆکەییدا دەڵێت، "هەتا دواى ئەوە ئايني ڕەش و بتپەرستی ئيسلام هاتووە...وەيەكێك لە خيانەتكارترين سەركردەكانی كورد ئەو كەسەی كە وا لە ماڵەكانی زەردەشتيانە ئێستا من لەو ژورە دانراوە رەسمی سلاح الدينی ئەيوبيە كە بەيانيان هەڵدەستين سێ تف دەكەينە رەسمەكەی سلاح الديني ئەيوبی"

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین