جوان رۆژبەیانى: داعش تەنها لە ناوچە کوردستانییەکان هێرشى تیرۆریستى ئەنجام دەدات
چنار خۆشناو ـ تایبەت بە نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (25/کانوونى یەکەم/2022) جوان رۆژبەیانی، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان، تایبەت بە نوچەنێت ڕاگەیاند، "لیژنەی باڵای ماددەی (140) چالاک کرایەوە، کە چەند ساڵێکە لەکار کەوتییە، ئەرکی ئەو لیژنەیە ئاساییکردنەوەى ناوچە کوردستانییەکان، ئەو شوێنانەى عەرەبى هاوردەى تێیدا نیشتەجێکراوە، ئاساییکردنەوەى دۆخى ئەو ناوچانە لە ئەستۆى لیژنەی باڵای جێبەجێ کردنی ماددەی (140)، ئەرکەکانی خۆی بە جۆرێک رابپەڕێنێت، دوور لە ئەقڵیەتە شۆڤێنییەی کە لە عێراقدا هەیە."
جوان رۆژبەیانى زیاترى روونکردنەوە و دەڵێت، ئەو لیژنەیە، "لەگەڵ دەستبەکاربوونیان دەبێت پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک کە یەکێکە، لەو کە سانەی دەرگای بەڕووی عەرەبی هاوردەدا کردۆتەوە، ئەوە لاببردرێت پارێزگارێکیتر لەوێ دابنرێت، هەر کەسێک دەستی لە تێکدانی دیمۆگرافیای ئەم ناوچانە هەیە بۆ ئەوەی کارەکانی ماددەی (140) رێڕەوی خۆی بگرێت."
سەبارەت بە ئاڵۆزییە ئەمنییەکانى ناوچە کوردستانییەکان، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان پێیوایە هەندێ لایەن نایەوێ ئەو ناوچانە ئاسایی بکرێتەوە و "دەیانەوێت وەک کارتێکی فشار بێت لە نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان". لەسەر هێرشەکانى داعش گووتیشى، "هۆکارەکەى نەبوونى هێزێکی تۆکمەیە، بوونى بۆشاییە ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکان، دەبێت ئەمەش بخرێتە بواری جێبەجێ کردن، کە بڕیار وابوو لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە، هێزێکى هاوبەش دروست بکرێ، پارێزگاری لەو بۆشاییە ئەمنییە بکات، هەندێک جار کە داعش هێرش دەکات، دەبینین هێرشەکان تەنها بۆ سەر ناوچە کوردستانییەکانە، ئێمە وەکو لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانە."
جوان رۆژبەیانى درێژە بە قسەکانى دەدات و دەشڵێت، "بەدواداچوونمان بۆ هێرشە تیرۆریستییەکانى داعش کردووە، کە هێڕش دەکەنە سەر ناوچە کوردستانییەکان، مەبەستیانە رەوشی ئەم ناوچانە تێکبدەن، زۆربەیان ئەو عەرەبانەن کە هاوردە کراون بۆ ناوچە کوردستانییەکان، لەناو بەرگی داعشدا ئەو هێڕشانە ئەنجام دەدەن، ئەمەیش بۆ ئەوەی رەوشی ئەمنی ناوچە کوردستانییەکان بە ئاڵۆزی نیشان بدرێت، تاوەکو خەڵکی رەسەنی شارەکان نەتوانن بگەڕێنەوە، شوێنەکانی خۆیان، بۆیە ئەرکى لیژنەى ماددەى (140)ـە لەرووی ئەمنییەوە پارێزگاری لە ناوچە کوردستانییەکان بکات، هەروەها ئاساییکردنەوەی دۆخی ئەو ناوچانە و ناردنەوەی عەرەبە هاوردەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان."

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment