ئاگر لە پاڵاوگەیەکی سەر ڕێگاى گوێڕ دەکەوێتەوە و بریندار هەیە کوردستانی

نوچەنێت:

پاڵاوگەیەکى نەوت لە نزیک ڕێگاى سەرەکى هەولێر–گوێڕ ئاگرى گرتووە، تاوەکو ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە و زیانە ماددى و گیانییەکانیش نازاندرێ.

ئەمڕۆ سێشەممە (27/کانوونى یەکەم/2022) سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگاى هەولێر- گوێڕ ئاگرێکى گەورە لە پاڵاوگەیەکى نەوتى کەوتۆتەوە، تاوەکو ئێستا چەندین تیمى ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەى شوێنى رووداوەکە کراون.

سەرکەوت کاڕەش بە رووداوى ڕاگەیاند، تاوەکو هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە و زیانە گیانى و ماددییەکان دیار نین، بەڵام کارمەندانى بەرگریى شارستانى سەرقاڵى کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکەن، کە تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

بەپێى زانیارییە رووداوەکە، بە هۆى تەقینەوەى تانکەرێکى سووتەمەنى بووە و بە هۆیەشەوە کەسێک بریندار بوو و بۆ چارەسەرکردنى ڕەوانەى نەخۆشخانە کراوە.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین