کۆسرەت رەسوڵ داوا لە لایەنەکان دەکات لە پێناو یەکڕێزى خەبات بکەن
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (31/کانوونى یەکەم/2022) کۆسرەت رەسول عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بۆنەى سەرى ساڵى نوێ دەڵێت، " ئەو ئاوات و ئامانجانەی ساڵەهایە قوربانی بۆ دەدەین و رووبارێک خوێن و هەزاران شەهیدمان لەپێناوی داوە، دەبێت بەرامبەر ئەو خەبات و قوربانیدانە بەرپرسانە مامەڵە بکەین و ناکرێت دەستکەوتەکانمان بکرێتە قوربانی بەرژەوەندییەکان."
دەقى پەیامى کۆسرەت رەسول عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
هاتنەوەی سەری ساڵی تازەی زایینی لە هەموو کوردستانیان پیرۆز دەکەم، پیرۆزبایی تایبەتی خۆشم ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەم، ئومێد دەکەم ساڵی تازە ساڵی خۆشی و شادی و کامەرانی بێ بۆ گەلەکەمان، ئەم ساڵە ببێتە وێستگەیەکی تازە بۆ زاڵ بوون بەسەر ئاستەنگەکان و تێپەڕاندنی ئەم دۆخەی ئێستا دروست بووە.
لە کلتووری دەوڵەمەندی گەلەکەماندا، هەمیشە بۆنەو یادەکان هەوێنی ئاشتەوایی و پەرەدان بەگیانی لێبووردەیی بووە، هیوادارم هاتنەوەی سەری ساڵی تازە ببێنە هەوێنی ئاشتی، تەبایی و یەکڕیزی نێو ماڵی کورد، سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەکان ململانێکانیان وەلابنێن و خەبات بکەن لەپێناو یەکڕیزی و یەکگوتاری کوردو هەوڵ بدەن لەپێناو گەیشتن بە ئاوات و ئامانجە گەورەکانی گەلەکەمان، ئەو ئاوات و ئامانجانەی ساڵەهایە قوربانی بۆ دەدەین و رووبارێک خوێن و هەزاران شەهیدمان لەپێناوی داوە، دەبێت بەرامبەر ئەو خەبات و قوربانیدانە بەرپرسانە مامەڵە بکەین و ناکرێت دەستکەوتەکانمان بکرێتە قوربانی بەرژەوەندییەکان.
دووبارە هاتنەوەی سەری ساڵی تازەی زایینی کوردستانیان پیرۆز دەکەم، بەهیوای ساڵێکی پڕ خۆشی و شادی.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment