له‌ كۆیه‌ كوپه‌یه‌كى كۆن دۆزرایه‌وه‌ رەنگاورەنگ

لاڤین عومەر: نوچەنێت

به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى شوێنه‌وارى كۆیه‌ ئاشكراى كرد كوپه‌یه‌كى كۆن دۆزراوه‌ته‌وه‌، مه‌زنده‌ ده‌كرێت مێژووه‌كه‌ى بۆ سه‌رده‌مى ساسانییه‌كان بگه‌ڕێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ پێنجى كانوونى دووه‌م 2023 یه‌كێتى واحید به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى شوێنه‌وارى كۆیه‌ له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى له‌ پارچه‌ شوێنه‌وارێك كرد كه‌ له‌ ئه‌نجامى كنه‌ و پشكنین دۆزراوه‌ته‌وه‌، بریتییه‌ له‌ كوپه‌یه‌ك، مێژووه‌كه‌ى به‌ مه‌زه‌نده‌ بۆ زیاتر له‌ 1400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ مێژووى شوێنه‌واره‌كه‌یش یه‌كێتى واحید گوتى، "بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان و ئەو زانییارییانەی ئێمە هەمانە وەک فەرمانگەی شوێنەوارناسی کۆیە، ئەنجامەکەی جارێ سەرەتایە و زووشە قسەی لەبارەوە بکەین، بەڵام ئەو دیزاینە و شێوازی دروستکردنە  بۆ (1400) ساڵ و سەردەمی ساسانییەکان دەگەڕێتەوە"

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین