دژه‌تیرۆرى كوردستان دوو گرووپى تیرۆریستى داعش له هه‌ولێر ده‌ستگیر ده‌كات
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نۆى كانوونى دووه‌مى 2023 ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌یێندراوێكدا ئاشكراى ده‌كات دوو تۆڕى تیرۆریستانى داعش له هه‌ولێر له‌لایه‌ن ده‌زگاى دژه تیرۆر ئاشكرا كراون، كه ویستوویانه به‌ر له سه‌رى ساڵى نوێ كرده‌ى تیرۆریستى ئه‌نجام بده‌ن.
تۆڕى یه‌كه‌مى تیرۆریستان له هه‌ر یه‌كه له تیرۆریست (حمزه ئه‌یاد) ناسراو به (سه‌یاف قوڕه‌یشى) و (موهاجر ئه‌حمه‌د عه‌زاوى) ناسراو به (ئه‌بوجه‌عفه‌ر) پێکهاتووە له 23ى مانگى 12 ده‌ستگیركراون، كه سه‌یاف قوڕه‌یشى خۆكوژ بووه و پیلانى هه‌بوو پێش سه‌رى ساڵ له به‌رده‌م ده‌رگاى سه‌ره‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى دژه تیرۆر كرده‌ى خۆكوژه‌ى ئه‌نجام بدات. هه‌روه‌ها پلانیان هه‌بووه به ریمۆت كۆنتڕۆڵ ئۆتۆمبیلێكى بۆمبڕێژكراو له به‌رده‌م بنكه‌ى ئاسایشى عه‌نكاوه بته‌قێنه‌وه. تۆڕى دووه‌م پێكهاتووه له مو‌سا ئیسماعیل و تیرۆریست "م،ا،ح" كه ئه‌مه‌یش پێشتر له كه‌مپى هۆڵ بووه و له‌وێش كارى تیرۆریستى كردووه، له ساڵى 2022 ئه‌م دوو تیرۆریسته هاتونه‌ته هه‌ولێر و ویستوویانه كارى تیرۆر و كوشتن بكه‌ن.
جیا له راگه‌یێندراوه‌كه ئه‌نجومه‌نى ئاسایش به ڤیدیۆ دانپێنانى هه‌ر چوار تیرۆریستى بڵاوكردووه‌ته‌وه، ته‌نیا یه‌كێكیان نه‌بێت كه به هۆى ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى خوار 18 ساڵه ده‌موچاوى ئاشكرا نه‌كراوه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment