موحسین دۆسکى: وەزارەتى ناوخۆ (40) بنکەى بۆ تۆمارکردنى چەکى بێ مۆڵەت کردۆتەوە
چنار خۆشناو ـ تایبەت بە نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (10/ کانوونی دووەمی/2023) موحسین ئەندامێکى لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنى لیژنە خۆجێیەکان بە نوچەنێتی ڕاگەیاند، "لە هەموو جیهان کۆنتڕۆڵکردنی چەکی بێ مۆڵەت کارەکی ئاسان نییە هەندەک قورسە، لەم چەند ساڵەی دوایی پەرلەمانی کوردستان، و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەستیانکرد کە روودانی کوشتن و خۆخۆکوشتن زیاتر بووە، بە تایبەتی لە رێگای چەکی بێ مۆڵەت، سەرهەڵدانى شەڕی ناوخۆ و شەڕی داعش، وایکرد چەکێکى زۆر بکەوێتە دەست خەڵک، ئەمڕۆ لە هەموو ماڵێک چەک هەیە."
موحسین دۆسکی ئاماژە بەوە دەکات، "لە هەرێمی کوردستان یاسای چەک ژمارە (16)ی (1993)مان هەبوو، بەڵام لەگەڵ پێشکەوتنی ئەمرۆ لە کوردستان و عێراق نەدەگونجا، بۆیە پێویستمان بە یاسەیەکی نوێ هەیە، یاسای ژمارە (2)ی (2022) هەم پەرلەمانی کوردستان، هەم حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر جدی بوون لەسەر ئەم یاسایە، کە پەسند کرا لە پەرلەمانی کوردستان، وە بۆ ماوەی ساڵێک دەرفەت ڕەخسا بۆ خەڵک تا ئەم یاسایە بخوێنەوە، هەروەها وەزارەتی ناوخۆ رێنمایی ژمارە پێنج وشەشى بۆ دەرهێنانی مۆڵەتى چەک و داماڵینی چەکی جەنگی دەرکرد."
ئەو ئەندامەى پەرلەمانى کوردستان دووپاتى دەکاتەوە، "هەتا تەممووزی ئەمساڵ هەر کەسێک چەکی هەبێ یان دەستى بکەوێت، دەبێ لە نزیکترین بنکە تۆمارى بکات، وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئەم مەبەستە (40) بنکەی کردۆتەوە لە هەموو کوردستان، لیژنەیەکی باڵای پێکهێناوە، هاووڵاتى سەرەتا چەکەکەى دەبێ تۆمار بکات، بۆ ئەوەى حکومەت داتایەکی هەبێت بزانێت چەک لە دەستی کێ دایە و چەند چەک لە کوردستان هەیە، ئەو چەکەى لەماڵ هەڵیبگراوە ئەگەر لەگەڵ خۆت نەبەیتەوە دەرەوە پێویستی بە مۆڵەت نییە."
دەربارەى چەکى پێشمەرگە و کارمەندانى هێزە ئەمنییەکان، موحسین دۆسکی دەڵێت، " ئەو کاتەی لە ئەرکدان دەتوانن چەک هەڵبگرن، دوای تەوابوونی ئەرکیان کاتێ دەچنەوە ماڵ دەبێت ئەو چەکە لە شوێنی ئەرکی خۆی بەجێ بێڵێت، نابێت چەک ببنەوە ماڵ."
ئەو گوتیشى، "حەوت مەرج بۆ وەرگرتنی چەک دەستنیشانکرایە ئەگەر کەسێک بییەوێت وەر بگرێت، چوار جۆری مۆڵەت هەیە مۆڵەتی دەستداری، واتە چەکت هەبێت دەبێت لەماڵ بێت، بۆ رووداوی خۆ پاراستن، خەڵک هەیە بازرگانە يان زێڕينگرە، هەروەها مۆڵەتى هەڵگرتنی چەک، شوێنى چاککردنەوەی چەک، مۆڵەتی شوێنی فرۆشتنی چەکیش هەیە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment