عەلی عادل: هیچ جۆرە ئۆتۆمبێلەکم لە بەرپرسانى هەرێمى کوردستان وەرنەگرتووە رەنگاورەنگ

نوچەنێت:

یوتیوبەرى عێراقى عەلی عادل، ڕەتیدەکاتەوە لەلایەن سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە ئۆتۆمبێلى پێدرابێت و دەشڵێت، ئەو شتانەى لە بارەى منەوە دەگوترێن هیچى ڕاست نین.

ئەمڕۆ سێشەممە (10/کانوونى دووەم/2023) عەلى عادل، یوتیوبەرى عێراقى، دواى بڵاوکردنەوەى وێنەیەکى خۆى لەگەڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان، قسەى زۆرى لەبارەیەوە کرا و دەڵێت، نە مووچەى هەیە لە هەرێمى کوردستان، نە ڤێلاو و ئۆتۆمبێلیشى وەرگرتووە.

ئەو یوتیوبەرە عێراقییە بە رووداوى ڕاگەیاند، ئەو قسانەى لە بارەى منەوە دەگوترێ (1٪) ى ئەو ڕاست نین، ئەو وێنەیەی من لەگەڵ کاک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆنە و هی ساڵی رابردووە.

هاوکات عەلى عادل ڕەتیدەکاتەوە، ئەو ڕەنجڕۆڤەرەى وێنەى لەگەڵى گرتووە پەیوەندیى بە وێنەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان هەبێ و دەڵێت، ئەو وێنەیەی لەگەڵ رەنجرۆڤەرەکە گرتوومە هەر بۆ خۆشی بوو، ئەوە راست نییە گوایە من ئەو ئۆتۆمبێلەم وەرگرتبێت.

دەشڵێت، لە هەرێمى کوردستان نە خانووم هەیە نە مووچەشم پێدەدرێ، ئەم دەنگۆیانە دوورە لە ڕاستییەوە.

عەلى عادل، پێشتر لە ڤیدیۆکدا داوای لە جۆ بایدن سەرۆک ئەمەریکاى کرد، دواتر نوێنەرى وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە گرتەیەکی ڤیدیۆیید ڕایگەیاند، ئەمریکا تۆی خۆش دەوێت، ئێمە یارمەتی ئێوەماندا لە ڕووبەڕووبوونەوەى داعش، بەهۆی کۆرۆناوە ناتوانم بانگهێشتت بکەم بۆ ئەمریکا، بەڵام ئومێد دەکەم بتبینم کاتێک سەردانی عێراق دەکەم. هەروەها لە (2021) مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووى عێراق پێشوازى لێکرد.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین