لە هەرێمى کوردستان ساڵى رابردوو (55) هاووڵاتى بە هۆى مینەوە بوونەتە قوربانى کوردستانی

نوچەنێت:

دەزگای گشتیی کاروباری مین لە ھەرێمی کوردستان ئاماری کاروچالاکییەکانی ساڵی ڕابردووی بڵاوکردەوە و لە ماوەی یەک ساڵدا زیاتر لە دوو ملیۆن مەتر دووجا زەوی لە مین پاککراوەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (12/کانوونی دووەم/2013) دەزگای گشتیی کاروباری مین ھەرێمی کوردستان ئامارى ساڵانەى بڵاوکردەوە و تێیدا لە ئامارێکدا ڕایگەیاند، "(2) ملیۆن و (736) ھەزار و (195) مەتر دووجا زەوی پاککراونەتەوە و دراوەتەوە دەست خاوەنەکانیان."

بەپێی ئامارەکەی دەزگای گشتیی مین، "ژمارەی کێڵگەی مینی پاککراوە لەلایەن دەزگاى مين (27) کێڵگە و  ڕێکخراوەکان (54)" کێڵگەیە.

دەزگای گشتیی مین ئەوەی خستۆتەڕوو، ساڵی ڕابردوو "(4) ھەزار و (236) مینی دژەکەسی لەناوبراون لەلایەن دەزگای مین."

سەبارەت ژمارەی قوربانیانی مین لە ھەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەکراوە، (31) ھاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە، (24) ھاووڵاتی تریش برینداربوونە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین