ھۆڵەندا: چاکسازییکردن لە وەزارەتی پێشمەرگە پرۆسەیەکی ئاسان نییە کوردستانی

نوچەنێت:

یۆرت پۆستیومەس، جێگری کۆنسوڵی گشتیی ھۆڵەندا لە ھەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، چاکسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە پرۆسەیەکی ئاسان نییە و دەشڵێت، گرژییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی کاریگەری خراپی لەسەر چاکسازییەکان کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (12/کانوونی دووەم/2023) بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی رووداو، یۆرت پۆستیومەس، جێگری کۆنسوڵی گشتیی ھۆڵەندا لە ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، چاکسازییەکانی نێو پێشمەرگە خزمەتی سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەکات، بەڵام پرۆسەکە چاکسازی نییە و میکانیزمەکە ئاڵۆزە.

بەپێی وتەی کۆنسوڵی گشتیی ھۆڵەندا، ھۆڵەندا و ھاوپەیمانان قۆناخ بە قۆناخ مامەڵە لەگەڵ پرۆسەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن و ھەندێجاریش پێویستە ھەنگاو بۆ دواوە بنێین بە ھۆی کێشە سیاسییەکان.

یۆرت پۆستیومەس نایشارێتەوە گرژییەکانی پارتی و یەکێتی کاریگەریی لەسەر چاکسازییەکانی پێشمەرگە ھەبووە و  دەڵێت، گرژییەکە بۆ ھەموو لایەک روونە، ناکۆکییەکان کاریگەریان لەسەر چاکسازییەکانی پێشمەرگە ھەبووە، پێموانییە پڕۆسەکە وەستێندرابێت، بەڵکو ھەندێک ئەستەم بووە، پێموایە لەم قۆناخەدا پێویستە ھەمووان لەسەر مێز کۆببنەوە و گفتوگۆ لەبارەی ھەنگاوەکانی داھاتوو بکەن، پێویستە پابەندی چاکسازییەکان بین.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین