لێكۆڵەرێكى ميسرى نووسراوى پزيشكى سەڵاحەدينى ئەيبووى دەدۆزێتەوە رەنگاورەنگ

نوچەنێت

دواى (1200) ساڵ حوسام حەريرى، نووسراوێكى پرزيشك و فەيسلەسووف، موساى كوڕى مەيمون دەدۆزێتەوە، كە پزيشكى تايبەتى سەڵاحەدينى ئەيووبى بووە.

بەگوێرەى نووسينەكەى حوسمام حەريرى ئەو نووسينە بريتيە لە نووسراوێكى تايبەت كە باس لە گيراوەيەكى پزيشكى دەكات، تێكەڵەيەك بوو گلوكۆز و ئاوى ليمۆ و پونگ و چەند مادەيەكى تر، كە بۆ سەڵاحەدينى ئەيووبى ئامادەكراوە، هەروەها حەريرى دەڵێت، بەگوێرەى ئەو بەڵگەنامە پزيشكيە موساى كوڕى مەيموون ئامۆژگارى سەڵاحەدينى كردووە قەسپ و ترێ و گوێزى پێنەگەيو و خڕنوك و فاسلويا و گێزەر و سركە نەخوات، هەروەك ئامۆژگارى كردووە لە حاڵەتى نەخۆشى مێژو و فستق و هەنجير و جەرەزات بكات.

دەقی نووسراوی مووسای كوڕی مەیموون

نووسراوەكە كۆمەڵێك ئامۆژگارى پزيشكى بۆ سەڵاحەدينى ئەيووبى لەخۆى خۆى كە پێكهاتووە لە ئاوى ليمۆ رەشەرەيحان پونگە، پێشى راگەياندووە خۆى لە گوێزى سەوز و پاقلە و گێزەر و هەموو خواردنێكى قەلقاسى تێدابێت نابێت بيخوات. 

سەبارەت بەو نامەيە پێشتر جۆرج تەڕابلووسى، بيرمەند و نووسەرى ديارى عەرەبى جەختى لەسەر ئەوە كردەتۆتەوە، ئەو نووسراوە خەتى موساى كوڕى مەيمونە، بەڵام بەهۆى خەت ناخۆش لە رچتەى نووسين وەك دكتۆرەكانى ئێستا كەس نەبووە، نەتواندراوە وەك پێويست ناوەڕۆكەكەى دەربخرێت.

موساى كوڕى مەيموون لە كۆتايى ئەو دەرمانانەى دەينووسى ئايەتێك و تەوڕات و دوعايەكى ئاينى جووى دەهێنايەوە.

سەرچاوە: ئاڕتی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین