قائیمقامی پێنجوێن دەستبەرداری پۆستەكەی بوو
نوچەنێت
ئەمڕۆ هەینی (13/ كانوونی دووەم/ 2023) قائیمقائمی قەزای پێنجوێن دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە، دەشەڵێت، “بەداخەوە چەندین ساڵە لێپرسراوانی سەرووی خۆمان دەستەوسان بوون و نەیانتوانیوە ئاوڕێکی جدی لە سنوری قەزای پێنجوێن بدەنەوە و بودجە و خزمەتگوزاری پێویستی بۆ دابین بکەن ئەمە سەرەڕای ئەوەی چەندین جار داواکاری پێنجوێنمان گەیاندووە پێیان."
دەقی دەست لەكاركێشانەوەی زانا رەحیم
بسم الله الرحمن الرحيم
(( لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا))
دەست بەرداربوون
ماوەی زیاتر لە (٨) هەشت ساڵە ئەمانەتی بەرپرسیارێتی پۆستی قائیمقامییەتی قەزای پێنجوێن لەسەر شانمە و نێوانی خۆم و خودای گەورە بۆ یەک ساتیش خیانەت و کەمتەرخەمیم لە کارەکەمدا نەکردووە و پۆستی قائیمقامییەتیم بۆ بەرژەوەندی تایبەتیم بەکارنەهێناوە. وە هەمیشە پاڵپشت و داکۆکیکاری مافەکانی هاووڵاتییانی خۆشەویستی قەزاکەم بووم و لەخۆشی و ناخۆشییاندا بەشدار بووم.
بەداخەوە چەندین ساڵە لێپرسراوانی سەرووی خۆمان دەستەوسان بوون و نەیانتوانیوە ئاوڕێکی جدی لە سنوری قەزای پێنجوێن بدەنەوە و بودجە و خزمەتگوزاری پێویستی بۆ دابین بکەن ئەمە سەرەڕای ئەوەی چەندین جار داواکاری پێنجوێنمان گەیاندووە پێیان.
وە زیاتر لە ماوەی سێ ڕۆژە بەشێکی زۆری هاووڵاتییانی خۆشەویستی قەزاکەم لەسەر جادەن و داوای چاککردنی بارودۆخی کارەبا دەکەن بەڵام تا ئێستا بێ وەڵام ماوینەتەوە و کێشەکەمان بۆ چارەسەر نەکراوە سەرەڕای ئەوەی دەیان جار لە دەرگای لایەنە پەیوەندیدارەکانمان داوە.
بۆیە وەک بەرپرسێک کە هەستی بەرپرسیارێتیم هەیە لەبەردەم خودای گەورە و ئەمانەتی بەرپرسیارێتیم لەسەر شانە بەرامبەر بە خەڵکی سنووری قەزای پێنجوێن دەست بەرداری پۆستی قائیمقامییەتی قەزای پێنجوێن دەبم وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی و بەدەمەوە نەهاتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دابین نەکردنی خزمەتگوزارییەکانی سنووری قەزای پێنجوێن.
داوای لێبوردن لەخودای لێبووردە و میهرەبان و پاشان خەڵکی خۆشەویستی سنووری قەزای پێنجوێن دەکەم لە هەر کەموکورتییەک لە کاروبارمدا هەبووبێت.
لە کۆتاییدا زۆر سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەم کە هاوکار و پاڵپشتم بوون بۆ باشتر ڕاپەڕاندنی کارەکانی قائیمقامییەتیم لە (دام و دەزگاکانی حکومی و مامۆستایانی ئایینی و لایەنی ئەمنی و لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتییە خێرخوازەکان و فەرمانبەرانی قائیمقامییەت و ئەوەی ڕۆژێک لە ڕۆژان بەتەنها وشەیەکیش یارمەتیدەرم بووبێ بۆ باش بەرەوپێش چوون و سەرکەوتنم)
وە زۆر سوپاسی بزووتنەوەی گۆڕان و مەکۆی پێنجوێن دەکەم کە متمانەیان پێکردم و بەرپرسیارێتی پۆستی قائیمقامییەتی قەزای پێنجوێن یان بەمن سپارد.
جێی شانازی بوو بۆ من کە وەک پێنجوێنییەک ماوەی( ٨) هەشت ساڵ لەخزمەتی هاووڵاتییانی سنووری قەزاکەمدا بووم.
پێنجوێنی بوونم شانازییە بۆم و شانازی بە گەورە و بچووکی پێنجوێنییەکانەوە دەکەم.
رَبَّنا تَقَبَّلْ مِنَّا إِنَّكَ أَنْتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ...
وَتُبْ عَلَيْنا إِنَّكَ أَنْتَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ...
زانا ڕەحمان ڕەحیم
قائیمقامی قەزای پێنجوێن
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment