زانا رەحمان: لەگەڵ خەڵک بەردەوام دەبم تا وەڵامى داواکارییەکانمان دەدرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

زانا رەحمان قائیمقامى پێنجوێن ئاشکراى دەکات لەبەر هاووڵاتیان دەستبەردارى پۆستەکەى و دەشڵێت، ناکرێ کارەباى زۆر بۆ کارگەکان دابین بکرێ و خەڵکیش بێ کارەبا بن.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (14/کانوونى دووەم/2023) زانا رەحمان قائیمقامى پێنجوێن، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە وازهێنانى لە پۆستەکەیدا ڕایگەیاند، تاوەکو داواکاریمان بۆ زیادکردنی کارەبا قبووڵ نەکرێت، بەردەوام دەبین لە خۆپێشاندانەکان.

زانا رەحمان ئەوەشى خستەڕوو، چوار رۆژە هاووڵاتیان لەسەر شەقامەکانن و کێشەکەیان چارەسەر نەکراوە، منیش لەگەڵ خەڵکم و بەردەوام دەبین تا وەڵامی داواکارییەکانمان دەدرێتەوە.

قائیمقامى پێنجوێن ئاماژەى بەوەشکرد، ناکرێ کارەبای زۆر بۆ کارگەکان دابین بکرێت، لەکاتێکدا هاونیشتمانییانی پێنجوێن پێویستیان بە کارەبای زیاترە.

زانا رەحمان، کە لەسەر پشکى گۆڕان زانا "قائیمقامى پێنجوێن"ـە، دوێنێ دواى دەستپێکردنى خۆپیشاندانى خەڵکى پێنجوێن دەست لە کارکێشانەوەى خۆى لەو پۆستە ڕاگەیاند و لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، " ده‌ست بەرداری پۆستی قائیمقامییەتی قەزای پێنجوێن دەبم وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی و بەدەمەوە نەهاتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دابیننەکردنی خزمەتگوزارییەکانی سنووری قەزای پێنجوێن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین