ئەنجوومەنى وەزیران گفتوگۆکانى هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکات کوردستانی

نوچەنێت

ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەى ئاسایی هەفتانە گفتوگۆکانى هەرێم و بەغدا و پرسى دابەشکردنى نەوتى تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (15/کانوونى دووەم/2023)  ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەسەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆدەبێتەوە.

بەپێى ڕاگەیێندراوى حکومەتى هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا، "دەرئەنجامی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەغدا لە ڕۆژی 11ـی کانوونی دووەمی 2023" تاوتوێ دەکرێ.

لە کۆبوونەوەکەدا، "وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیش راپۆرتێک سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بە دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە دەخاتەڕوو."

وەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە پێشکەشکردنی راپۆرتێک سەبارەت بە بەرەوپێشچوونەکانی جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ لەلایەن رێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان."

بەپێى زانیارییەکان، قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان بەشدارى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆ ئەنجوومەنى وەزیران ناکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین