سەرۆکى هەرێمى کوردستان کاتى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیارى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاشکراى دەکات، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دوو مانگى داهاتوو کاتى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیارى دەکات و هاتنى برێت مەکگۆرکیش بۆ هەولێر پشتڕاست دەکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (16/کانوونى دووەم/2023) فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لە بارەى ناکۆکییەکانى پارتى و یەکێتى ڕایگەیاند، "هیوادارین ناکۆکییەکان زیانى بۆ سەقامگیریی هەرێمی کوردستان نەبێت و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەمیشە چەترێک بووە بۆ کۆکردنەوەی هەموو لایەک و ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر ئەم ئەرکە، چونکە ئەمە ئەرکێکی راستەوخۆی جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە و بەردەوامیش دەبێت لە هەوڵەکانی، بێگومان ئەوەی ئێستا روویداوە ئێمە پێمان ناخۆشە، بەڵام دەبێت گەشبین بین. "

فەوزى هەریری لە بەشێکى قەسەکانى ئاماژەى بەوەکرد، "دەبێت ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت، لە دوو مانگی داهاتوودا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەو رۆژە دیاری دەکات، بەڵام ئەرکی پەرلەمانى کورستانە کۆببێتەوە و پرسى یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن چارەسەر بکات."

سەبارەت بە هاتنى برێت مەکگۆرک، هاوئاهەنگیکاری کۆشکی سپی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا، بۆ هەرێمی کوردستان دەکات، "ئەمشەو دەگاتە هەولێر لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆک بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە."

دەشڵێت، "سەردانییەکەى مەکگۆرک پەیوەندیى بە ناکۆکییەکانى نێوان پارتى و یەکێتییەوە نییە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین