مەسرور بارزانى و سەرۆک وەزیرانى بەلیجیکا کۆبوونەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (17/کانوونى دووەم/2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزى کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس لە سویسرا لەگەڵ ئەلیکساندەر دیکروو، سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا کۆبووەوە.
هەردوو سەرۆک وەزیران، "برەودان بە هاریکاری و ههماههنگی نێوان هەردوولا، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هەناردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی کوردستان بۆ بازاڕەکانی بەلجیکا و ئەوڕوپا بەگشتی" تاوتوێکرد.
بەپێى ڕاگەیێندراوى حکومەتى هەرێم، مەسرو بارزانى، "سوپاسی بەلجیکای کرد بۆ پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە تیرۆریستانی داعش، هەروەها کورتەیەکی دەربارەی دوا سەردانی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور خستەڕوو."
ئەوەش هاتووە، "سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا ئاماژەی بە پەیوەندیی بەهێز و چالاکی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرد گوتی هەرێمی كوردستان هاوبەشێکی بەهێزی بەلجیکایه."

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment