دوو ملیۆن هاووڵاتى ناوى خۆیان بۆ هێزەکانى پاسەوانى سنوور تۆمارکردووە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (17/کانوونى دووەم/2023) عەقید کاروان خۆشناو، وتەبێژی ناوچەی یەکی ھێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق بەرووداوى رایگەیاند، تائێستا (12) ملیۆن کەس سەردانی ماڵپەڕەکەیان کردووە، ئەگەرچى دوو ملیۆن کەس خۆیان تۆمارکردووە، لەکۆی ئەو کەسانەی فۆرم پڕدەکەنەوە، بەڵأم تەنیا دوو هەزار و (621) کەس لە هەموو عێراق دادەمەزرێن.
بەپێى وتەى عەقید کاروان خۆشناو، هەولێر و بەغدا کۆبوونەتەوە لەسەر ئەو پرسە بۆ ئەوەى پشکی زۆری دامەزراندنەکە بەر هەرێمی کوردستان بکەوێت.
وتەبێژى ناوچەى یەکى پاسەوانى سنوور ئاماژەى بەوەکرد، دامەزراندنی ئەو پاسەوانانە تایبەتە بە سنوورى پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی، سنوورەکەى هەزار و (30) کیلۆمەترە.
هەروەک گوتیشى، ئەو کەسەى دادەمەزرێت، دەبێ تەمەنی لەنێوان (17) تا (35) ساڵ بێت، لە دایک و باوکێکی عێراقی بێ، پێویستە بڕوانامەی سەرەتایی و دواناوەندیی هەبێت.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment