وەزیرى دەرەوەى قەتەر سەردانى هەولێر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

وا بڕیارە وەزیرى دەرەوەى قەتەر سەردانى بەغدا و هەولێر بکات، لەگەڵ بەرپرسانى هەرێمى کوردستان  کۆببێتەوە و کردنەوەى کۆنسوڵخانەى قەتەر لە هەولێر یەکێک دەبێت لە تەوەرەکانى ئەو دیدارە.

بەپێى هەواڵێکى رووداو، لەم نزیکانە محەممەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر، بەنیازە سەردانی بەغدا بکات و بڕیارە لەدوای سەردانەکەی بۆ بەغدا سەردانی هەولێرێش بکات. 

هەروەها قەتەر بەنیازە لە داهاتوو کۆنسوڵخانەى ووڵاتەکەى لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان بکاتەوە.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، محەممەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی ساڵى پار لە (15-01-2020)  سەردانى هەولێرى کرد و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین