کامێراى تۆمارکردنى تیژڕۆویى خاڵ بۆ خاڵ کەوتە کار کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى هەولێر ڕایگەیاند، لە هەفتەى داهاتوو "کامێراى خاڵ بۆ خاڵ (Point to Point) لە شەقامی (120) مەتری هەولێر لە نێوان شەقامی کەرکوک بۆ شەقامی بنەسڵاوە لە هەردوو ساید ئەو کامێراییە لە هەفتەی داهاتوو دەکەوێتە کار."

ئەمڕۆ چوارشەممە (18/کانوونى دووەم/2023) بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى هەولێر بڵاوى کردەوە، "لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ کۆنترۆڵکردنی تیژڕۆیی، کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی خاڵ بۆ خاڵ یان Point to Point  کە تێکڕای خێرایی لە نێوان دوو کامێرا تۆمار دەکات، لە شەقامی (120) مەتری هەولێر لە نێوان شەقامی کەرکوک بۆ شەقامی بنەسڵاوە لە هەردوو ساید ئەو کامێراییە لە هەفتەی داهاتوو دەکەوێتە کار."

هاتووچۆى هەولێر لە ئاگادارییەکەى بۆ شوفێران باس لەوە دەکات، ئاگادارى  دەکەینەوە کە بۆ ئەوەی خۆتان لە سزای دارایی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی بپارێزن، نابێ لە شەقامی (120) مەتری لەمەولا تیژڕۆیی بکەن و لە هەموو (120) مەتری خێرایی رێگا پێدراوە بەم جۆرەیە:

 یەکەم: ئۆتۆمبێلی بچووک نابێت لە (110) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک خێراتر بڕوات. هەر خێراییەکی زیادە بۆتان تۆمار دەکرێت و سزای دارایی دەدرێن جا کامێراکە دیار بێت یان نا.

دووەم: ئۆتۆمبێلی گەورە (بارهەڵگر) نابێت لە (80) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک خێراتر بڕوات. هەر خێراییەکی زیادە بۆتان تۆمار دەکرێت و سزای دارایی دەدرێن جا کامێراکە دیار بێت یان نا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین