لە توركيا هێرش دەكرێتە سەر چەند هاووڵاتى شاریەكی دهۆك کوردستانی

نوچەنێت

لە شارۆچکەی نسێبینی سەر بە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان، چوار هاونیشتمانیی خەڵکی دهۆك كوژران، كە بە مەبەستى چارەسەر چوونە بۆ توركيا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (19/ كانوونى دووەم/ 2023) كەناڵى رووداو بڵاويكردەوە، بەرەبەيانى ئەمڕۆ لە شارۆچكەى نسێبن هێرشكراوەتە سەر خێزانێكى شارى دهۆك كە بۆ گەشت لەو ناوچە بوونە چوار كەس كوژراون و كەسێكيش بەسەختى برينداركراوە.

سەبارەت بە ناسنامەى ئەو كەسانە، مەلا ئەحمەد بێزەلی، تەمەن 44 ساڵ. حاجی عەبدوڵڵا سالی، تەمەن 65 ساڵ.چیمەن شاهین، هاوژینی حاجی عەبدوڵڵا. هند عەبدوڵڵا، کچی حاجی عەبدوڵڵابریندارەکەش کە دایکی مەلا ئەحمەدە، ناوی وەحیدا حەیدەرە و تەمەنی 65 ساڵە.

فارس بێزەلی، کوڕی یەکێک لە قوربانییەکانە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو کەسانە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشی چووبوون و بەهۆی رووداوەکەوە چوار کەسیان گیانیان لەدەستداوە. 
 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین