بە هۆى تەقینەوەى بوتڵى غاز کەسێک بریندار دەبێت کوردستانی

نوچەنێت:

لە سنوورى ناحیەى تەکیەى چەمچەماڵ، بە هۆى لێچوون غاز و تەقینەوەى بوتڵێکى غاز، لە لە ماڵێکدا ئافرەتێک بریندار دەبێت.

بەرەبەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە (19/کانوونى دووەم/2023) بەڕێوەبەرایەتیى بەرگریى شارستانى سلێمانى ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ تیمەکانمان گەیشتنە سەر ڕووداوێک لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند کە بەهۆی لێچوون لە بتڵێکی غازدا ڕوداوێکی نەخوازراوی لێکەوتبۆوە، سەرباری زیانی زۆری ماددی لە ئەنجامی ئەو ڕوداوەشدا بەداخەوە ئەندامێکی خێزانەکە بە سەختی برینداربوو.

بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، ئافرەتى ماڵەکە کە تەمەنى (50) ساڵە، بەهۆی گڕگرتنی بوتڵەکە و تەقینەوەیەوە، ژنەکە چەند شوێنێکی سووتاوە و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.

 جگە لە رووخانى بەشێک لەو ماڵەى بووتڵ غازەکەى تێیدا تەقیوەتەوە، خانووى چەند دراوسێیەکیان زیانیان پێگەیشتووە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین