مەسرور بارزانى لەسەر رووداوەکەى نسێبین داواى روونکردنەوە لە تورکیا دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە بارەى هێرشکردنە خێزانێکى کورد لە نسێبین، کە بووە هۆى مردنى چوار هاووڵاتى پارێزگاى دهۆک لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بە توندى سەرکۆنەى دەکەم."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (19/کانوونى دووەم/2023) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕایگەیاند، "داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین کە بە زووترین کات، هۆکارەکانی ئەنجامدانی ئەم تاوانە ڕوون بکەنەوە و تاوانبارانیش ڕووبەڕووی دادگا بکەنەوە."

 

دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

بە داخێکی زۆرەوە، دوێنێ شەو لە ڕێگەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای مێردین لە تورکیا، لە ئەنجامی هێرشکردنە سەر چەند هاونیشتمانییەکی هەرێمی کوردستان ، چوار کەس گیانیان لە دەستدا و یەکێکیش بریندارە. پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم بە بنەماڵە و کەس و کاریان دەگەیەنم و هاوخەمیانم . هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکە دەخوازم.

لە کاتێکدا بە توندی ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەم، داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین کە بە زووترین کات، هۆکارەکانی ئەنجامدانی ئەم تاوانە ڕوون بکەنەوە و تاوانبارانیش ڕووبەڕووی دادگا بکەنەوە.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین