ئەنجوومەنى زانکۆ نێودەوڵەتییەکان سوپاسى سەرۆک بارزانى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

ئەنجوومەنى زانکۆ نێودەوڵەتییەکان، لە دیدارێکدا سوپاسى سەرۆک مەسعود بارزانى دەکەن، کە "هەمیشە پشتیوانی زانکۆ و ناوەندە ئاکادیمییەکانی هەرێمی کوردستان بووە."

ئەمڕۆ (19/کانوونى دووەم/2023) لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی نەنجوومەنی زانکۆکانی جیھان کرد کە پێکھاتبوو لە:  د. ئۆرھان حیکمەت عەزیز ئۆغلۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی زانکۆ نیودەوڵەتییەکان و سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین، زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر، سەرۆکی زانکۆی ھەولێری پزیشکی، سەرۆکی زانکۆی سۆران، سەرۆکی زانکۆی بەیان.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە دیدارەکەدا شاندی میوان کورتەیەکیان لە بارەی بارودۆخی زانکۆ و ناوەندە ئاکادیمییەکان و ئاستی گەشەی زانستی لە هەرێم خستەڕوو. هەروەها پێزانییان بۆ پەرۆشیی سەرۆک بارزانی هەبوو کە لە سی ساڵی ڕابردوودا هەمیشە پشتیوانی زانکۆ و ناوەندە ئاکادیمییەکانی هەرێمی کوردستان بووە."

هەروەها لە کۆبوونەوەیەدا "بیروڕا لەبارەی ڕۆڵی زانکۆ و ناوەندە زانستییەکان لە پێشخستنی ڕەھەندە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگەی کوردستانی و بەرزکردنەوەی ئاستی تێگەیشتن و پێگەیاندنی تاک ئاڵوگۆڕ کرا."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین