پەیامێک لە سەرۆک مەسعود بارزانییەوە
نوچەنێت:
سەرۆک مەسعود بارزانى، لەبارەى بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزیدی لە لایەن پەرلەمانی ئەڵمانیا پەیامێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "سوپاسی هەموو بەدەنگەوەهاتن و پاڵپشتیەکانی ئەڵمانیا دەکەین بۆ گەلی کوردستان."
ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (21/کانوونى دووەم/2023) سەرۆک بارزانى، لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "بڕیاری پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزیدی جێگەی پێزانینمانە و، زۆر بە بەرزی دەینرخێنین."
سەرۆک بارزانى لە تویتێکدا نووسیویەتى، "سوپاسی هەموو بەدەنگەوەهاتن و پاڵپشتیەکانی ئەڵمانیا دەکەین بۆ گەلی کوردستان. ئەو چاوەڕوانییەشمان لە وڵاتانی تری ڕۆژئاوایی هەیە لەپێناو بەدیهاتنی دادپەروەری و نەهێشتنی ستەمکاری بڕیاری هاوشێوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا بدەن."
ڕۆژى پێنجشەممە (19)ـى کانوونى دووەم، پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ دەنگدان لەسەر بە جینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی کۆبووەوە و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران کۆمەڵکوژیى ئێزیدییەکان بە جینۆساید ناسێندرا.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment